نوچەنێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێكاری نوێ بۆ خه‌رجی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه ١٦-١-٢٠١٨، له‌باره‌ی خه‌رجی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و كرێی ئاو و كاره‌با و ته‌له‌فۆن، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
له نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه واژۆی ڕێباز محه‌مه‌د حەملان وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌سه‌ره، چۆنیێتی خه‌رجییه‌كان و راپه‌راندنی كاروباری دارایی دام و ده‌زگاكان و رێژه‌ی خه‌رجییه‌كانیان، دیاریكراوه.
له نوسراوه‌كه‌دا بەچه‌ند خاڵێك باس له چۆنێتی خه‌رجكردنی پێشینه‌ی مانگانه‌ی دام و ده‌زگاكان، خه‌رجكردنی كرێی ئاو و كاره‌با و ته‌له‌فۆن كراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه، کە ئه‌م بڕیاره له به‌رواری ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
