نوچەنێت
گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، نه لیستەكەی بەرهەم ساڵح ،نه گۆڕان،نه هیچ لایه‌نێك كاریگەری لەسەر دەنگەكانی یەكێتی نابێت،دكتۆر به‌رهه‌م له‌وه زیاتری پێناكرێت كه‌پێشتر كردویه‌تی.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان لەچاو پێککەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاندووە”كاك به‌رهه‌م كاریزمایه‌كی تاقی نه‌كراوه و لاپه‌ره‌یه‌كی سپی نییه، پێشتر تاقی كراوه‌ته‌وه تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی هه‌بێت. ئه‌و له‌ناو یه‌كێتی داوای پۆستی كرد كه‌نه‌یدرایه رۆیشت حیزبی دروست كرد. به‌لامانه‌وه ئاساییه ئێمه له‌وڵاتێكی دیموكراتداین”.
سەعدی پیرە هەروەها دەڵێت”هه‌میشه ئه‌و گروپه پۆپۆلیسته راستڕه‌وانه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سود له بارودۆخی خراپی ئابوری و قه‌یرانه‌كان وه‌ربگرن، دكتۆر به‌رهه‌میش یه‌كێكه له‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات سود له‌و دۆخه قه‌یراناویانه وه‌ربگرێت”.
بەرای ئەو سەرکردەیەی یەکێتی”ئه‌وه‌ی زیان له‌ده‌نگی یه‌كێتی ده‌دات، نه گۆڕانه، نه دكتۆر به‌رهه‌مه وه نه شاسواره، به‌ڵكو ناوخۆی یه‌كێتی خۆیه‌تی كه‌پێویسته رێكی بخه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رنا كاك به‌رهه‌م ساڵح، پێشتر باڵی نه‌بووه له‌ناو یه‌كێتی به‌ڵكو پێشتر چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆست، كه پۆسته‌كانی وه‌رنه‌گرت رۆیشت و حیزبی دروست كرد ئه‌گه‌رنا به‌رهه‌م باڵی یه‌كێتی نه‌بوو ئه‌و داوای پۆستی ده‌كرد به‌ته‌نها”.
گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی، لە بارەی بایکۆتکردنی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی کەرکوك ریگەیاند”یه‌كێتی چاوه‌ڕێی لێدوانی گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له‌سه‌ر بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان، له‌حاڵی حازردا ته‌نها ده‌توانین بڵێیین هه‌رلایه‌نه و ئازاده، به‌ڵام تا رای فه‌رمی پارتیمان پێنه‌گات هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین”.