نوچەنێت
بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایدەگەیەنێت، ٦٢ پێشمەرگە دیلن و تا ئێستاش هیچ بەڵگەیەکی فەرمی نییە شوێنەکانیان ئاشکرا بکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦-١-٢٠١٨، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا،هەڵگورد حیکمەت بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند”گومانی تێدا نییە کە پرسی پێشمەرگە دیلەکان، خەم و کێشە و پرسی هەموومانە، وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیایی دەدات، کە كه‌مته‌رخه‌م نابێت هەمووهەوڵێکیش دەدات بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسیان”.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی دیله‌كان، هەڵگورد حیکمەت دەڵێت”تا ئێستا ٦٢ پێشمەرگەی دیلمان هەیە و ئەو ژمارەیەش جێگیرە، ئەوەندەی کە ئێمە ئاگادارین لە وەزارەت، بەڵگەیەک نییە دەری بخات کە پێشمەرگە دیلەکان لە سوریاوە رادەستی حکومەتی عێراق کرابێتن”.