نوچەنێت: تایبەت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، به فه‌رمی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانی سلێمانی كردووه، کە بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنی باج و رسومات له هاوڵاتیان.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه ١٦-١-٢٠١٨، ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی خۆی دا تاوتوێی بریارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات، كه تایبه‌ته به زیادكردنی باج و رسومات له‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌نوه‌ر طاهر جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رایگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگی ئه‌ندامانی یاداشتێكی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆ پێداچونه‌وه به‌و بریاره‌ی كه ده‌ریانكردوه بۆ زیادكردنی باج و رسومات له‌سه‌ر هاوڵاتیان، چونكه ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی له‌م قه‌یرانه‌دا به دادپه‌روه‌رانه‌ی نازانێت، له ئیستادا كه قه‌یرانی دارایی یه بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بكات.
ئه‌نوه‌ر طاهر هەروەها دەڵێت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به فه‌رمی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانی سنوری پارێزگایی سلیمانی كردووه، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت رابگرن و جێبه‌جێی نه‌كه‌ن هه‌تا وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان بۆ دیته‌وه.
جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە ئه‌نجومه‌ن داوای رونكردنه‌وه و رای په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌كه‌ین، هه‌تا ئه‌وكاته بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ زیادكردنی باج و رسومات راده‌گرین.