لە گوندێکی کوردانی شەبەک، تەقینەوەیەک 80 کەس دەکاتە قوربانی

0

لە گوندێکی کوردانی شەبەک، تەقینەوەیەک 80 کەس دەکاتە قوربانی

نوچەنێت

ئه‌سیل نوجێفی‌ پارێزگاری‌ شاری‌ موسڵ‌ بە سۆمه‌ریه‌نیوزی رایگه‌یاند نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ خۆكوژی‌ نوێژخوێنانی حوسه‌ینییه‌یه‌كی‌ لە گوندی‌ موه‌فقیه‌ی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ به‌رته‌له‌ كرده‌ ئامانج.

بە پێی ئەو زانیاریانەش کە دەست ماڵپەڕی (ئێن ئاڕ تی) كەوتووە؛  ژمارەی بریندارەكانی مزگەوتی حوسەینیەی شەبەكە كوردەكان لە موەفەقیەی سەر بەپارێزگای موسڵ گەیشتووەتە نزیكەی 80 كەس، جگە لەگیان لەدەستدانی دوو كەس‌و رووخانی چوار خاونوو لەگەڵ سوتانی ژمارەیەك ئۆتۆمبێل.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی قەرەقوش (حەمدانیە) لە پارێزگای موسڵ بە ماڵپەڕی (ئێن ئاڕ تی) راگەیاند 75 كەس برینداربوون ‌وژمارەیەكیان رەوانەی هەولێر كراون. هاوكات ئەندامێكی شەبەك لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند بریندارەكان گەیشتوونەتە 80 كەس.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كۆمەڵگەی (موەفەقیە)ی كوردنشینی موسڵ لەكاتی نوێژی هەینیدا تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك كە مزگەوتی حسەینییەی كۆمەڵگەكەی كردبووە ئامانج دەیان برینداری لێكەوتەوەو دو كەسیش كوژران.
سەعید مەم‌وزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14 پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ كە خۆی چووەتە شوێنی رووداوەكە، بە ماڵپەڕی (ئێن ئاڕ تی)ی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو لەبەردەم مزگەوتەكە لەكاتی نوێژی هەینیدا تەقیووەتەوە، بەشێكی زۆری مزگەوتەكە رووخاوەو بەگەڵ چوار ماڵی دەوروبەری مزگەوتەكەو ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش سووتاوە.
كۆمەڵگەی موەفەقییە بە دووری 10 كم دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری موسڵەوەو دانیشتوانەكەی كوردی شەبەكن‌و لەرووی مەزهەبەوە شیعەن.
لە لایەكی ترەوە ئەسیل نوجێفی پارێزگای نەینەوا بە سۆمەریە نیوزی راگەیاند كە ژمارەی كوژراوەكان دوو كەسن‌و بریندارەكانیش 51 كەسن.
بەڵام قوسەی عەباس نوێنەری شەبەك لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند كە بریندارەكان ژمارەیان گەیشتووەتە 80 كەس.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com