تایبه‌ت:نوچه‌نێت
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتییه‌كان ئه‌وه‌یان یه‌كلاكردۆ‌ته‌وه، كه پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نامێنێت شوێنی مام وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه”.
بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ١٣هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت. بۆ ئه‌مه‌به‌ستە چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا، ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دیاری بكرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به پیشنیاری به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی به سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی، له‌جیاتی پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی سكرتێری گشتی یه‌كێتی رایگه‌یاند، هه‌موو یه‌كێتییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین، كه پۆستی سكرتێری گشتی له هه‌یكه‌لی یه‌كێتی دا نه‌مێنێت چونكه ئه‌و پۆسته ته‌نها به كاریزمایه‌كی وه‌ك مام نه‌بێ پڕنابێته‌وه. بۆیه ئه‌و پۆسته له داهاتووی یه‌كیتی دا نامێنێت.
له‌تیف نێروه‌ی هەروەها دەڵێت، بۆ به‌ڕێوەبردنی یه‌كێتی، پیشنیاری سیسته‌می نیمچه هاوسه‌رۆكایه‌تی كراوه. به جۆرێك یه‌كێتی له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی باڵاوه به‌ڕێوه‌ببریت.هه‌ر هه‌ڤاڵیكی ئه‌و ده‌سته‌یه به‌رپرس ده‌بێت له كۆمه‌ڵێك ئۆرگانی یه‌كێتی، ئه‌م بیرۆكه‌یه تا راده‌یه‌كی باش كۆده‌نگی له‌سه‌ره وه كۆنگره یه‌كلای ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ڕۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی، له‌تیف نێروه‌ی گوتی ، بڕیاره له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه، یه‌كێك له كاره‌كانی ئەو كۆبونه‌وه‌یه‌ی سه‌ركردایه‌تی دیاریكردنی ڕۆژی كۆنگره‌یه.