نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له لیستی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك نی یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دیاریكردنی پارێزگاری نوێ.
دوای روداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووی كه‌ركوك، كه تێیدا هێزه عێراقیه‌كان پارێزگاكه‌یان كۆنتڕۆڵكرد، به‌بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دورخرایه‌وه و عه‌ره‌بێك به وه‌كاله‌ت خرایە شوێنی، تا ئیستا لایه‌نه كوردیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركو،ك له‌سه‌ر دانانی کەسێکی دیکە رێكنه‌كه‌وتون بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی یه‌كگرتوو، سه‌باره‌ت به گۆڕینی كاندیدی یه‌كێتی له رزگار عه‌لی یه‌وه بۆ خالید شوانی رایگه‌یاند، تا ئیستا ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی، له‌سه‌ر سازكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رێكنه‌كه‌وتون بۆ دیاریكردنی كاندیدێكی كورد بۆ پۆستی پاریزگاری كه‌ركوك، چونكه پارتی به رزگار عه‌لی رازی نی یه و داوای كردوه خالد شوانی، یان هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی بكریته كاندید بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك.
جوان حه‌سه‌ن دەڵێت، به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی لای من هه‌یه، تا ئیستا یەکێتی به داواكه‌ی پارتی رازی نی یه بۆ كاندیدكردنی خالید شوانی له جیاتی رزگار عه‌لی، بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، چونكه تا دوێنێش له ئه‌ندامانی یه‌كێتیم پرسیوه هه‌ر گوتویانه رزگار عه‌لی كاندیدمانه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی یه‌كگرتوو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، کە عه‌ره‌ب به دۆخەکە رازی یه، چونكه پارێزگار لای ئه‌وانه و توركمانیش ئاماده نی یه له‌گه‌ڵ كورد كۆبونه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ریكبخات، بۆیه پیویسته كورد خۆی یه‌كگرتوو بێت، به زووی كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دیاری بكات.