نوچە-سی.ئێن.ئێن
لە راپۆرتێکدا کە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە رەوشی یەمەن و دۆخی مرۆیی لەم وڵاتە بڵاوی کردۆتەوە، تیایدا رەخنە لە رۆڵی سعودیە و ئێران لەم وڵاتە گیراوە.
بە پێی راپۆرتێکی نهێنی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێران لە بابەتی پڕچەککردنی حوسییەکانی ژێر پشتیوانی خۆی، رەخنەی توندی ئاراستە کراوە و جەخت کراوەتەوە کە چەکدارە حوسییەکان لە شەڕ لە گەڵ هاوپەیمانی ئیسلامی و سەربازی، کە لە لایەن سعودیەوە سەرکردایەتی دەکرێ، موشەکی بالستی بە کارهێناوە و موشەکەکانیش موڵکی ئێرانن.
لە بەشێکی دیکەی ئەم راپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکان، رەخنە لە هاوپەیمانی ئیسلامی گیراوە، کە لە وڵاتی شەڕلێدراوی یەمەن، رۆڵی نەرێنی بووە و لەم بارەوە ئاماژە بە گەمارۆکانی سەر یەمەن کراوە.هەروەها ئاماژە بە زیانی گیانی بە خەڵکی مەدەنی شارەکانی یەمەن کراوە