نوچەنێت
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك/ گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕیاریدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، بایكۆت بكات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ داگیرکردنی ئەو شارە گەڕاندەوە.
ئهمڕۆدووشهمه ١٥-١-٢٠١٨، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك/ گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه “ئێستا كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له ژێر داگیركاری سه‌ربازیدایه و ناسه‌قامگیره”.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك/ گه‌رمیانی پارتی ده‌ڵێت “ئێمه بڕیارماندا وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان، بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م ناوچانه بكه‌ین به تایبه‌تی له كه‌ركوك، شه‌رعیه‌ت به داگیركاری نه‌ده‌ین”.
هاوکات داوا له خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كان ده‌كات، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن”داوا له جه‌ماوه‌ری كورد په‌روه‌ر ده‌كه‌ین بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، كه ئه‌مه هه‌ڵوێستێكه به‌رامبه‌ر به‌م داگیركارییه‌ی كه ئێستا به‌رقه‌راره”.