نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕیككهوتنێكی سیاسی و ته‌وافقێك هه‌یه، كه پێش خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ بودجه عه‌بادی بێته په‌رله‌مان.
ماوه‌ی چه‌ند مانگیكه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی سالی ٢٠١٨ی عێراق له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت، هاتوچۆی پێده‌كرێت، بەڵام هێشتا نه‌تواندراوه لە په‌رله‌مان خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆبکرێت، چونكه كورد و سوننه دژی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه یاساكه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌مین به‌كر په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به داواكاری فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هاتنی عه‌بادی بۆ په‌رله‌مان، پیش خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ بودجه‌ی 2018ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و داوایه داوای فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه و به ته‌وافق له‌سه‌ر ئه‌وه ڕیككهوتوین، كه عه‌بادی بیته په‌رله‌مان پیش خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ بودجه، نه‌ك داوای فه‌رمی په‌رله‌مان بێت بۆ بانگهێشتكرنی عه‌بادی.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی عه‌بادی، بۆ داواكه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق بۆ ئاماده‌بونی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مین به‌كر گوتی ، عه‌بادی هێشتا وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه ، بێ ئاگایی خۆشی له ده‌نگۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی بانگهێشته‌كه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن عه‌بادی یه‌وه.
ئه‌مین به‌كر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ، کە هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌تواندراوه نیساب ته‌واوبكرێت و خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه بکرێت.