نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ سەرۆکایەتیی حکومەتدا بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گرنگی خاڵه‌كانی نێو یاداشتنامه‌كەی یەکگرتوو دووپات‌كرایه‌وه و هەردوولا جەختیان لە پەرۆشی خۆیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخ و نه‌هێشتنی ئه‌و قه‌یرانەکان کردەوە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه ١٥-١-٢٠١٧) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ شاندی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یه‌كگرتوو كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كراوە، كه پێشتر پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.
بەپێی راگەیەندراوی حکومەت “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی یاداشتەکە کراوە و گرنگی خاڵه‌كانی نێو یاداشتنامه‌كه دووپات‌كرایه‌وه”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا ئاماژەیان بەوەکردووە، وه‌ك حكومه‌ت و ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی به‌شدارن له كابینه‌ی حكومه‌تدا په‌رۆشیی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخ و نه‌هێشتنی ئه‌و قه‌یرانانەن، كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، لەوبارە‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ تاوەکو بارودۆخه‌كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌ره‌و باشتر به‌رن.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، هه‌ردوولا بڕیاریانداوە “به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجی هاوبه‌ش، كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه به‌رده‌وامبن”.
بەگوتەی کەژاڵ هادی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەمشەو بەردەوام دەبێ و تاوەکو سبەی (سێشەممە) کۆبوونەوەکە بەکراوەیی جێدەهێڵن.
کەژاڵ هادی گوتی “لە کۆبوونەوەکە ئێستا و بەیانیش تاوتوێی وەڵامەکانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و لیژنەی دانوستاندکاری ئێمە ئەمشەویش لە کۆبوونەوەدان، بۆیە کۆبوونەوەکەش بۆ سبەی بە کراوەیی جێدەهێڵین”.