نوچەنێت:تایبەت
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی هەر پارەیەك لەلایەن بەغدا وە بەرەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت.
حکومەتی عێراق، لە ئێستادا سەرقاڵی پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی موچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندورستی هەرێمی کوردستانە، بەمەبەستی ناردنی موچەی ئەدوو وەزارەتە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو، دەرباز محمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندبوو”حکومەتی عێراق، لەڕیگەی حکومەتی هەرێمەوە موچەنانێرێت، بەڵکو لەڕێگەی پارێزگاکان یاخود بەڕێوبەرە گشتییەکانەوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت”.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نەجیبە نەجیب ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە لەرێگەی پارێزگاکان و بەڕێو بەرایەتییەکان رایگەیاند”تائێستا بەغدا بەکردار پارەی رەوانەی هەرێم نەکردووە، بۆیە ئەگەر بەغدا جددی بێت لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە ئێشتادا بەچ شێوازێك بێت نابێتە کێشە، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگەی داوە بەهەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بە ئاسانکاری و هەماهەنگی کردن بۆ ناردنی موچە، بۆیە ناردنی موچەش لەلایەن بەغداوە لەڕێگەی ئەو وەزارەتانەوە هەر بەرەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت”.
نەجیبە نەجیب هەروەها دەڵێت”ئەگەر مەبەستی بەغدا لە ناردنی موچەی فەرمانبەران، بەشێوەی راستەو خۆ بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بێت ئەوە قابیکی قبوڵ نییە، لەو بڕوایەدانیم بگاتە ئەو قۆناغە کە حکومەتی عێراق بتوانێت قەوارەی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنێتەوە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی”ئەگەر عەبادی موچەی مانگێکیش بنێرێت لەڕێگەی وەزارەتەکانەوە، ئەوا بەردەوام نابێت تاکو داهاتە نەوتی و نانەوتیەکان هەرێمی کوردستانی رادەستی نەکرێت. رادەستکردنی ئەو داهاتانەش بەبێ رەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت”.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە حەیدەر عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژادنە دەڵێت، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرم، بەداخەوە هەر سیاسەتمەدارێکی شیعە و سوننە، چەند دژایەتی هەرێمی کوردستان بکات دەنگی زیاتر دێنێت.