نوچەنێت
وه‌زیری گه‌یاندن و گواستنه‌وه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، دوو بۆچون له‌سه‌ر بڕیاری كشانه‌وه یا مانه‌وه له‌حكومه‌ت هەیە، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شی كه‌درا به‌حكومه‌ت بۆ چاكسازی، خۆ محه‌له‌بی دروست كردن نییه حكومه‌ت بتوانێت به‌و ماوه كه‌مه جێ به‌جێی بكات، چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێی بكرایه خۆی جێ به‌جێی ده‌كرد نه‌ك به‌پڕۆژه‌ی كه‌س.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ١٥-١-٢٠١٨، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیلامی كوردستان، دوابڕیاری خۆی له‌سه‌ر مانه‌وه یاخود كشانه‌وه له‌كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دات.
مه‌ولود باوه‌موراد، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و وه‌زیری گه‌یاندن و گواستنه‌وه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیلامی كوردستان، بۆ مانه‌وه یاخود كشانه‌وه له‌كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند “له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتو، دوو بۆچوون هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه هه‌ندێك پێییان وایه، كشانه‌وه بۆته فیلمێكی ئێكسپایه‌ر پێشتر گۆڕان و كۆمه‌ڵ كشانه‌وه هیچ له‌بابه‌ته‌كه نه‌گۆڕا و ئێستا شوێن كه‌وتنی ئه‌و حیزبانه‌یه ئه‌گه‌ر بكشێیینه‌وە. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن، مانه‌وه‌مان له‌و حكومه‌ته شكستخواردووه، زیانی زۆر له‌پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو ده‌دات به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز”.
مه‌ولود باوه‌موراد، سەبارەت بەرای خۆی بۆ مانەوە لە حکومەت دەڵێت “بۆچونی من وایه كه لەناو حکومەت بمێنینه‌وه، چونكه ئێستا ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌ركه‌وتووه. وا ده‌بینرێت دۆخه‌كان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌ی ئێستا نێردراوه‌تە په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ بكرێت ئه‌وه ده‌بێته باوكی چاكسازییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ر خودی ئه‌م حكومه‌ته خۆی ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه”.
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی كاریگه‌ری مانه‌وه‌ی یه‌كگرتو له‌ناو حكومه‌ت، له‌سه‌ر بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییان مه‌ولود باوه موراد رایوایە”ئێمه له‌بادینان و له‌ده‌ڤه‌ری زه‌رد(١٠٥)هه‌زار ده‌نگده‌رمان هه‌یه، دوای ئه‌وه یه‌كگرتوو جیاوازه له‌گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت هه‌موو حیزب و كوتله‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌میش. دوای ئه‌وه كشانه‌وه له‌حكومه‌ت پێویستی به‌ده‌نگی ٢\٣ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه”.
مانگی ڕابردوو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازییان داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم، مۆڵه‌تی تا(١٥-١-٢٠١٨)یان داوه‌ته حكومه‌ت بۆ جێ به‌جێ كردنی، ئه‌گه‌رنا له‌حكومه‌ت ده‌كشێنه‌وه.
مه‌ولود باوه‌موراد، ئێستا ئه‌ندامی ئه‌و شانده‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كۆده‌بێته‌وه. پرسی ئایا حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كگرتووی جێ به‌جێ كردووه وا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌یه‌تی له‌ناو حكومه‌ت؟ مه‌ولود باوه موراد دەڵێت”خۆ پڕۆژه‌كه محه‌له‌بی نییه، ده‌زانی محه‌له‌بی دروستكردنیش بێت كاتی زیاتری ده‌وێت. دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێ جێ به‌جێ بكرایه ٪١٠٠، خۆی جێبەجێی دەکرد”.