نوچەنێت
رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابورى حکومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر پڕۆژه چاکسازییەکەى حکومەت له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت وەکخۆیى، مانگانه(١٥٠)ملیار دینار ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ حکومه‌ت و ده‌توانین موچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای پێ دابین بکه‌ین.
له یه‌که‌م دیداری رۆژنامه‌وانیدا، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابورى حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بە ده‌نگی ئه‌مریکای راگەیاندووە”نه‌چومه‌ته ناو هیچ حیزب و لایه‌نێکه‌وه، ئێستا که‌سێکی سه‌ربه‌خۆم لەسەر هەمان شێوە کارکردنى ٢٠١٥بەردەوامم و پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى پشکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، هه‌رکات گۆڕان هاتەوە ناو حکومەت ئەو پۆستە جێدەهێڵم”.
لەبارەی پڕۆژە چاکسازییەکەی حکومەتەوە دەڵێت”ئه‌گه‌ر پڕۆژه چاکسازییەکەى خانەنشین و دەرماڵە له‌په‌رله‌مان وەکخۆی په‌سه‌ند بکرێت، مانگانه(١٥٠)ملیار دینار بۆ حکومه‌ت ده‌گێڕدرێته‌وه و ده‌توانین موچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای پێ دابین بکه‌ین”.
رێباز حەملان دەڵێت”پڕۆژە چاکسازییەکە لە یەکێک لە داواکاریەکانى من بووە لە ساڵى ٢٠١٥، بە پێى پڕۆژەکە منیش خانەنشین ناکرێم، چونکه له‌دوای ته‌واو بونی پۆسته‌که‌م به‌هۆی ته‌مه‌ن و خزمه‌ته‌وه شمولی خانه‌نشینی پله‌ی تایبه‌ت ناکه‌م، بەڵام بەهەموو تواناى خۆم هەوڵ بۆ جێبەجێکردنى دەدەم”.
له باره‌ی موچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه، وه‌زیری دارایی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، کە یه‌که‌مجار ویسترا بڕی(١٠٠)هه‌زار له‌موچه‌ی پێشمه‌رگه پاشکەوت بکرێت، به‌ڵام پاشکەوتمان کەمکردەوە بۆ ته‌نها(٢٥)هه‌زار دینار و لە ئێستادا ئەولەویەت بۆ مووچەیە”بڕی(٧٠٠)ملیۆن دۆلاری حکومه‌ت لای هه‌ندێک وه‌به‌رهێنه،که زه‌وی و پاره‌یان به‌خۆڕایی پێدراوه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌کی تر قسه له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌که‌ن”.