وەزارەتی پێشمەرگە: موچەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موچەی ئەو هێزانەی پێشمەرگە دابەشدەکات، کە تاوەکو ئێستا موچەی مانگی ٩ یان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥-١-٢٠١٨ نووسینگەی راگەیاندنی جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە  لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند”پاش هەوڵ و بەدواداچوونی سات بە ساتی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە ١٦-١-٢٠١٨ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی٧٠  و ٨٠ و تەواوی ئەو هێزانەی تائێستا موچەیان وەرنەگرتووە، دابەشدەکرێت”.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، دەبوایە تاوەکو کۆتایی مانگی رابردوو موچەی مانگی ٩ ی تەواوی وەزارەت و دەستەکان دابەشبکرایە، بەڵام بەهۆی یەکلاییکردنەوەی رێژەی پاشەکەوتی موچەکانیان، دابەشکردنی دواکەوت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com