پەرلەمانتارێکی پارتی: هەڵبژاردن، کێشە سیاسییەکان یەکلایی دەکاتەوە

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پشتگیریی سیاسی لەناو خۆی هەرێم بۆ حکومەت نەبووە و، هەڵبژاردن کێشە سیاسییەکان یەکلایی دەکاتەوە.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە، بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوری و سیاسیانەی کە حکومەتی عێراقی خستیە سەرخەڵکی کوردستان، حکومەتی هەرێم فشارێکی زۆری کەو تەسەر، دوابەدوای ئەوەش چەند پارتێکی بەشدار بوو لەحکومەتی هەرێم بڕیاری کشانەوەیاندا. سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند”هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە، بۆ چارەسەری کێشەسیاسیەکانی هەرێمی کوردستان”.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مەردان خدر ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دواین هەوڵەکانی پارتی بۆ چارەسەری کێشەکان رایگەیاند”پارتی چەندین جار هەوڵی داوە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێسەسیاسییەکان، لەگەڵ هێزو لایەنەکان کۆبێتەوە، هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتگیرییەکی گەورە بۆ حکومەتی هەرێم هەبوو، بەتایبەت ئەمریکا کەدوای لە هێزە سیاسییەکان کرد پشتگیری حکومەت بکەن، بەڵام وەکو بینیمان ئەو پشتگیریە سیاسییە لەناو خۆ، بۆ حکومەت نەبوو”.

لە بارەی پێشنیاری پارتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان، پێش هەڵبژاردنەکانی عێراق مەردان خدر گوتی” بارو دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان وادەخوازێت، کە هەڵبژاردنەکانی کوردستان زوو بکرێت، چونکە کێشە سیاسییەکان رۆژ بەڕۆژ قوڵتر دەبنەوە”.

مەردان خدر دەڵێت”مادام پشتگیری سیاسی بۆ حکومەتی هەرێم، لەناوخۆ نییە و کێشە سیاسییەکان چارە سەرنابێت، باشترین چارەسەر ئەوەیە کە بچینە ناو هەڵبژاردنەکانەوە و هەڵبژاردن کێشە سیاسییەکان یەکلایی بکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com