وەزارەتی پەروەردە راگەیاندنێک لەبارەی تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەێندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، هەندێ هەواڵی ناڕاست لە بارەی تاقیکردنەوەکانەوە بڵاوبۆتەوە. قسەی فەرمی وەزارەتی پەروەردە تەنیا لەپەیجی فەرمی وەزارەت وەربگرن.

دوای بلاوبوونەوەی دەنگۆی گۆڕانکاری، لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩و ١٢ی ئامادەیی. وەزارەتی پەروەردە راگەیاندنێکی بلاوکردەوەو، تێیدا ئەم هەواڵەی بە ناراست وەسفکرد. 

لە راگەێندراوەکەدا هاتووە”ماوەیەکە چەندین هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکرێنەوە لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکرنەوە نیشتمانی و وەزارییەکانی پۆلی ٩و ١٢ی ئامادەیی. پێویستە لێرە دووپاتی بکەینەوە کە ئەو تاقیکردنەوانە هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە.  ڕۆژ نا ڕۆژێك ئەنجام دەدرێن و ئەگەر کەوتە هەینی، لەو رۆژەدا ئەنجام نادرێت و دەکەوێتە رۆژی دواتر”.

وەزارەتی پەروەردە جەخت لەوەدەکاتەوە کە” قسەی فەرمی وەزارەتی پەروەردە، تەنها لە پەیجی فەرمی وەزارەت وەربگرن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com