تایبه‌ت:نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا یه‌كگرتوو له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستادا ماوه، بڕیاری كشانه‌وه‌ی نه‌داوه” به‌كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو له حكومه‌ت، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم دەبێ لەماوەیەکی کەمدا بەرەو هەڵبژاردن بڕوات”.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه ١٥-١-٢٩١٨، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌یدا، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی پرسی مانه‌وه یان كشانه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی، له‌ناو كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم بدات .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له حكومه‌تی هه‌رێم، تا چه‌ند كار له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات رایگه‌یاند، تا ئێستا یه‌كگرتوو بڕیاری كشانه‌وه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم نه‌داوه وه له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێم ماون ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو له حكومه‌ت بكشیته‌وه ، ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت نیسابی یاسایی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ته‌واوبكات. ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا له‌ماوه‌ی دوو مانگدا، پێویسته به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بڕۆین.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ناڕازی بوونی یه‌كێتی، به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو- و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتی، پێویسته یه‌كێتیش به‌و هه‌ڵبژاردنه رازی ببێت، چونكه هیچ ریگایه‌كی دیكه‌مان له به‌رده‌مدا نی یه. ئه‌گه‌ر ریگایه‌ك هه‌یه با نیشانمان بدات