نوچەنێت
بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەغدا، زیاتر لە ١٢ کەس کوژران و ٦٦ کەس برینداربوون. بە تەقینەوەیەکی خوێناوی لە میدیاکان باس دەکرێت.
ئەمڕؤ دووشەممە ١٥-١-٢٠١٨، تەقینەوەیەک لە ناوەڕاستی بەغدا لە مەیدانی تەیران، ئەو شوێنەی کە کرێکاران لێی کۆ دەبنەوە، ئەنجام دراوە. بەپێی سەرچاوەکان تا ئێستا زیانە گیانییەکان زیاتر لە ١٢ کوژراو و ٦٦ بریندارە.
ته‌قینه‌وه‌كە خۆکوژی بووەو له‌لایه‌ن دوو خۆكوژه‌وه ،كه پشتێنی بۆمبڕێژكراویان له خۆیان به‌ستبووه، له یه‌ك كاتدا ئه‌نجامدراوه. به‌شی زۆری قوربانییه‌كان كرێكارن.
بەپیی سەرچاوەیەکی تر تا ئێستا ژمارەی قوربانیان گەیشتۆتە ١٢٢ کەس.