وەزارەتی تەندروستی: بۆناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کات دیاری نەکراوە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی وردبینیکردن لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیژنەکانی پێشووتر بۆ هەمان مەبەست کۆببنەوە.

حکومەتی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی موچەخۆرانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندورستی هەرێمی کوردستانە، ئەمەش لەکاتێکدایە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشتر چەند جارێک رایگەیاندبوو، دوای تەواوبوونی پرۆسەی وردبینیەکە موچەی ئەو دوو وەزارەتە دەدەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. خالس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دواین زانیاری لەسەر ناردنی موچە لەلایەن بەغداوە رایگەیاند “تاکو ئێستا پڕۆسەی وردبینیکردن لە لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کۆتایی نەهاتووە و کارەکانیان بەردەوامە”.

دکتۆر خالس سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی ناردنی موچە لەلایەن بەغدا، گوتی “تاکو ئێستا هیچ کاتێک نە باسکراوە و نە دیاریکراوە بۆ ناردنی موچە، بەڵام ئێمە بەردوام لەسەرخەتین و پەیوەندی بەردەوا ممان هەیە لەگەڵیان، دیاریش نییە کەی پڕۆسەی وردبینیکردنەکە تەواو دەبێت”.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەم هەفتەیەدا هەمان لیژنەکانی پێشووتری حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کۆبوونەوەیەکی دیکە بۆ هەمان مەبەست ئەنجام دەدەن، لەوانەیە لەو کۆبوونەوەیەدا شتی زیاتر باسبکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com