یاسای لێبوردنی گشتی چووە بواری جێبەجێکردنەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەئێستادا یاسای لێبوردنی گشتی چووەتە بورای جێبەجێکردنەوە و ٧٣ بەندکراو لە چاکسازی گەورانی دهۆك ئازادکراون.

لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانی کوردستان، بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی، پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا پەسەندکرد.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فیروز تەها عەبدولخالق، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و جێگری لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “دوای پەسەندکردنی یاسای لێبوردنی گشتی لەپەرلەمان، لەئێستادا یاساکە چووەتە بورای جێبەجێکردنەوە، بەهۆی ئەو یاسایەوە ٧٣ بەندکراو لە چاکسازی گەورانی دهۆك ئازادکراون. هەروەها لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش، کار دەکرێت بۆ ئازادکردنی ئەو بەندکراوەنەی یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە”.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، کە بەپێی یەکێك لەبڕگەکانی یاساکە، کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوە، دەبێت ئەنجومەنی دادوەری لیژنەیەکی تایبەت بەو بابەتە پێکبهێنێت، دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان نوێنەریان دەبێت لەو لیژنەیە.

فیروز تەها دوا دەکات لەو بەندکراوەنەی، کە یاساکە دەیانگرێتەوە و ئازاد کراون، کاری ئیسڵاح بکەن و چاکسازبن و بێنەوە ناو کۆمەڵگا و ژیانی ئاسایی خۆیان دەستپێبکەنەوە و جارێکی دیکە تاوانێکی وائەنجام نەدەن، کە دووبارە بگەڕێنەوە زیندانەکان. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com