
بۆ چاکترکردنی رەوشی ژنان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگا پەیوەنددارەکان کۆ دەبێتەوە
نوچەنێت
KRG
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمانى کوردستانی له هه‌ولێر کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌که کۆ بووه‌وه. بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش بۆردێکی تایبه‌ت به چاودێریی مافه‌کانی ئافره‌ت به سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کۆ بێته‌وه بۆ گفتوگۆ و به‌دواداچوونی پرسی ژن له ژێر ڕۆشنایی ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ی گه‌رمیان به تایبه‌تی و کوردستان به گشتی.
له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی خانمان، سه‌رۆکى حکوومه‌ت نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و “زوڵمه” زۆره‌ی به ناوی نه‌ریت و بیروباوه‌ڕی چه‌وت و “شه‌ڕه‌فپارێزیه”وه به‌رامبه‌ر به ژنانی کوردستان ده‌کرێت ده‌ربڕی و جه‌ختی له سه‌ر ئیراده‌ی سیاسیی کابینه‌که‌ی کرده‌وه له کارکردن و چاککردنی ڕه‌وشی ژنان له کوردستان. هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر تا ئێستا ڕاسته‌وخۆ کاره‌کانی ڕانه‌گه‌یاندبێت، له‌به‌رئه‌وه بووه که دوای ده‌ستبه‌کاربوونی له کابینه‌ی حه‌وته‌م له ڕێگه‌ی ڕاپرسی و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی، خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردی بۆ واقیعه‌که کردووه تا بتوانێ به باشترین شێوه سیاسه‌ت و پلانی کاری داهاتووی له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌کانی ژنان دابڕێژێت و ئاراسته‌ی بکات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا، نێچیرڤان بارزانى به بایه‌خه‌وه گوێى له سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌زگا حکوومییه گرت، تا به تێکهه‌ڵکێش له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه تایبه‌ته‌کانی خۆیدا، باشترین ستراتیژیه‌تی کار و جێبه‌جێکردن دابڕێژێت که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به ڕای گشتی کوردستانی راده‌گه‌یه‌نێت. دواتر بڕیاره سه‌رۆکى حکوومه‌ت له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی دیکه و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست کۆ بێته‌وه.
هه‌ر له کۆبووه‌نه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان په‌خشان زه‌نگه‌نه و چه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نه‌که په‌نجه‌یان خسته سه‌ر که‌موکوڕیه‌کانی ئه‌نجومه‌ن له ڕووی یاسایی و دامه‌زراوه‌یی و جێبه‌جێکردنه‌وه. هه‌وروه‌ها باسی ئه‌وه‌یان کرد که ئه‌وان پێویستیان به ئیراده‌ی سیاسی و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه تا بتوانن چالاکانه‌تر کار بکه‌ن و ستراتیژیه‌تی خۆیان بخه‌نه بواری کرده‌نیه‌وه.
له کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى هه‌موو پشتگیرییه‌کى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ئه‌نجومه‌نى خانمان و پرسى ژنان له کوردستان دووپات کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که حکوومه‌تى هه‌رێم کار بۆ ئاماده‌کردنى یاسایه‌ک بۆ ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌کات و هه‌موو پێداویستیه‌کان بۆ کاراکردنى زیاترى ده‌زگاکه دابین ده‌کات.
نێچیرڤان بارزانی: به باشترین شێوه سیاسه‌ت و کاری داهاتوو له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌کانی ژنان ئاراسته دەکەین
0
Share.