نوچەنێت
گەنجێکی کورد، لەزیندانێکی ئێران لە ژێر حئەشکەنجە گیان لە دەست دەدات.
بەپێی هەواڵی ناوەندێکی مافی مرۆڤ (هەنگاو) شەوی هەینی ١٢-١-٢٠١٨، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ماڵی گەنچیکی کورد بەناوی سارۆ قەهرەمانی، داوایان لێکردون کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان، سەردانی ئیتڵاعاتی ئەم شارە بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو گەنجە کوردە ١١ ڕۆژ پێش ئێستا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە حزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی کەسانی نزیک لە بنەماڵەی گەنجەکە، شوێنەواری لێدان و ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیاربووە.