نوچەنێت
لیستێكی نوێی هاوپەیمانی، لەنێوان ژمارەیەك لایەنی سیاسی هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەناوچە دابڕێنراوەكان، پێكدەهێنرێت.
كاوە مەحمود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی نەوای راگەیاندووە”لەنێوان هەریەكە لە پارتی، یەكێتی، حزبی شیوعی، زەحمەتكێشان و سۆسیالیست، لیستێكی هاوپەیمانی بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان پێكدەهێنرێت”.
هەروەها گوتی”پێدەچێت یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری لەو هاوپەیمانێتییەدا بكات، بەڵام تائێستا یەكلایی نەبۆتەوە”.
سكرتێری حزبی شیوعی باسی لەوەشكرد، پێدەچێت ناوی لیستەكە (پێكەوەژیان) بێت و تایبەتە بەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەناوچە دابڕێنراوەكاندا، بەڵام لەناوخۆی هەرێمی كوردستان، وەك حزبی شیوعی بە سەربەخۆیی بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا دەكەن.