نوچەنێت
قامیقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار، سەبارەت شێوازی دابه‌شكردنی نه‌وت له قه‌زاكه‌یان و ئیداره‌ی گه‌رمیان، دەڵێت، رایده‌گه‌یه‌نێت، لەم ناوچەیە نه‌وت له رێگه‌ی كارتی زیره‌كه‌وه دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٤-١-٢٠١٨، له راگه‌یه‌ندراوێكی قائیماقیه‌تی قه‌زای كه‌لاردا هاتووە، دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا له رێگه‌ی كارتی زیره‌كه‌وه ده‌بێت.
لە راگەیەندراوەکەدا روندی دەکەنەوە، کە ئه‌و كارته ئێستا لای بریكاره‌كانی خۆراكه، به سێ هه‌زار و ٧٥٠ دینار ده‌درێت به هاوڵاتیان، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ هاوڵاتیان به‌شه نه‌وته‌كه‌یان بەو کارتە وه‌رده‌گرن. بۆیە پێویستە هەموو خێزانێک، ئەو کارتە تا ئەو ماوەیە بپارێزێت.