نوچەنێت: تایبەت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا، لە پشکی گۆڕان، جێگرێكی نوی بۆ پارێزگاری سلێمانی دادەندرێت.
بریاره ڕۆژی سێشه‌مه ١٦-١-٢٠١٨، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چل و سییه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی سازبكات، له كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلیمانی بۆ تاوتویكردنی چه‌ند بابەتێكی تایبه‌ت به پاریزگاكه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌هدی مه‌حمود سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا رایگه‌یاند، له دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سیشه‌مه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا، گفنوگۆ له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ده‌كریت و ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
مه‌هدی مه‌حمود-دەڵێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی پیشنیاركراو(ره‌مه‌زان نامیق كه‌ریم)وه‌ك ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له جێگای (فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم عه‌زیز).
ته‌وه‌ره‌ی دوه‌می دانیشتنه‌كه، تایبه‌ته به متمانه‌دان به ( ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌حمه‌د) له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری كۆتایی كاری ئه‌نجومه‌ن، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پاریزگا گوتی ، ته‌وه‌ری سێیه‌می دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕیاری(١٣٦)ی ڕۆژی ١٥-١٢-٢٠١٧ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی رسوماتی شاره‌وانییه‌كان.