پەرلەمانتارێک: پەرتەوازەیی کورد لە هەڵبژاردنەکانی عێراق پێگە و کورسییەکانی کەم دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، هەرچەندە کورد پەرتەوازەبێت لە هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەوەندە لە پێگە و کورسیەکانی کەمدەکەن، ئەوەش لەبەرژەوەندی کورد نابێت.

بەبێ بەشداری پارتی، یەکێتی و یەکگریووی ئیسلامی، هەر یەک لە گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری،‌ لیستێکی هاوبەشیان بۆ بەشداریی‌ لە هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەردان خدر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بەشداری لایەنە کوردیەکان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند “یەک لیستی کورد بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق لەم قۆناغەی ئێستا زۆر گرنگە و لە بەرژەوەندی میللەتی کوردە، پارتی بۆچوونی وابوو، کە بەیەک لیستی هاوبەش پارتە کوردیەکان بەشداری بکەن”.  

ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی ئاسکراشیکرد، کە حزبەکەی بەفەرمی بۆچوونی خۆی راگەیاندووە لە سەر ئاستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، کە هەموو کورد بەیەک لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن لەهەموو کوردستان، بەتایبەت لەناوچە کوردستانیەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم.

مەردان خدر ئاماژە بەوەش دەکات، هەرچەندە کورد پەرتەوازە بێت لە هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەوەندە لە پێگە و کورسیەکانی کەم دەکەن، ئەوەش لەبەر ژەوەندی کورد نابێت.

پەرلەمانتارەکەی پارتی هەروەها دەڵێت “ئەگەر ئێستاش نەتوانین بەیەک لیستی هاوبەش بەشداری بکەین، بەڵام دوای هەڵبژاردنەکانیش ئەو دەنگانەی، کە بەدەستیان دێنین دەتوانین فراکسیۆنێکی هاوبەشی لێ دروستبکەین و بەهێزتر بەرگری لەمافە رەواکانی هەرێمی کوردستان بکەین، لەوێش حسابێکی باشتر و بەهێزتر بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com