به‌یاننامه:
داوای لیكۆڵینه‌وه‌ی ورد له كه‌یسی مردنی گوماناوی شاعیر “عیرفان ئه‌حمه‌د ” ئه‌كه‌ین
ئێمه‌وه‌ك سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ به‌شێكی فراوانی كار‌و ئه‌ركه‌كانمان چاودێری كردنی ره‌وشی مافی مرۆڤه له گرتوخانه‌كان‌و بنكه‌كانی پۆلیسدا، له‌و بواره‌شدا چه‌ندین راپۆرتمان بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر بوونی ئه‌شكه‌نجه‌و خراپ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباراندا.
هه‌روه‌ها له یه‌كه‌م رۆژه‌وه ئاگاداری كه‌یسی گرتنی كۆچكردوو ” شاعیری ناسراو عیرفان ئه‌حمه‌د “ین و به دواداچوونمان بۆ كردووه.
به‌ربه‌یانی 31 تموز/2012 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه له‌به‌رده‌م هوتیل سلێمانی پالاس ده‌ستگیر ده‌كرێت و دواتر له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه بڕیاری را‌گرتن (توقیف) كردنی ده‌درێت ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتن‌و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌كرێت، به‌ڵام له به‌رواری 1/8/2012 حاله‌تی ته‌ندروستی تێكده‌چێت‌و دواتر له به‌رواری 5/8/ 2012 كۆچی دوایی ده‌كات .
تێكچوونی باری ته‌ندروستی ناوبراو رۆژێك دوای ده‌ستگیركردنی به‌م شێوه‌یه گومانی ئه‌وه دروست ده‌كات كه تووشی لێدان‌و زه‌برو زه‌نگ بوبێته‌وه هۆكاری مردنه‌كه‌شی ئه‌شكه‌نجه‌دان بووبێت، به پێی زانیاریه‌كانی ئێمه شوێنه‌واری لێدان‌و ئازاردان به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه، هه‌روه‌ك پرسیاری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه چۆن كه‌سێكی ناسراوو شاعیر باری ته‌ندروستی به‌م شێوه‌یه بووبێت‌و هه‌ر زوو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌كرابێت؟
سه‌رجه‌م نووسه‌ران‌و هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی خوالێخۆش بوو ده‌ناسن‌و ده‌زانن ئاشتی خوازی‌و مرۆڤ دۆستی له وشه‌ی شاعیر ناسكتربووه‌و ئه‌گه‌ر كه‌یسی كه‌سێكی شاعیر به‌و شێوه‌یه بێت، ده‌بێت هاولاتیانی ئاسایی حاڵیان چی بێت؟ هه‌ر بۆیه پێمان وایه لێكۆلینه‌وه‌ی ورد له‌م كه‌یسه و راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی به ئه‌ركی به په‌له‌و جدی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و ته‌ندروستی ده‌زانین‌و وه‌ك سه‌نته‌ره‌كه‌شمان به دواداچوونی به‌رده‌واممان ده‌بێت بۆ كه‌یسه‌كه.
سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD
سلێمانی 6-8-2012
…
نوچەنێت .. لەم ڤیدیۆ گۆرانی دایە سەفەری دیاری قەرەداغی کە لە شعرەکانی عیرفان ئەحمەدی شاعیرە دەبیستیت
دوای دەستگیرکردنی گیانی لەدەستدا . گومان و داوای لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنی عیرفان ئەحمەدی شاعیر دەکرێت
0
Share.