بەرپرسێکی پارتی لە خورماتوو: جگە لە کورد هیچ کەسێک بۆ پۆستی قایمقام قبوڵ ناکەین 

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوەبەری ئاسایشی دوز خورماتوو رایدەگەیەنێت، بڕیاری دوورخستنەوەی قایمقامی قەزاکە بڕیارێکی سیاسییە و حکومەتی عێراق دەیەوێت لە دوز خورماتوو کورد پاکتاو بکات.

رۆژی ١٠-١-٢٠١٨، ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتوو بەبێ بەشداری کورد، بە ئامادەبوونی هەردوو لیستی تورکمان و عەرەب کۆبووە و بڕیاری دوورخستنەوەی شەلال عەبدول، قایمقامی قەزاکەی دەرکرد و لە کۆبوونەوەکەدا لەکۆی ٢١ ئەندام ١٢ئەندام بڕیاری دوورخستنەوەیاندا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەقید کاوە مەلا پەرێز، بەڕێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو، لەبارەی دوورخستنەوەی قایمقامی قەزاکە رایگەیاند “هەر چەندە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن بڕیاری دوورخستنەوەی دراوە، بەڵام ئەمە بڕیارێکی سیاسییە و پێچەوانەی رێککەوتنی لایەنەکانە و ئەو پۆستە پشکی کوردە، ئامانجی حکومەتی عێراق پاکتاوکردنی کوردە لەو ناوچانە”.

بەڕێوبەری ئاسایشی دوزخورماتوو، لەبارەی دانانی قایمقامێکی نوێ بۆ قەزاکە دەڵێت “ئەو پۆستە مافی کوردە و جگە لە کورد، هیچ کەسێکی عەرەب یان تورکمان وەکو قایمقامی دوزخورماتوو قبوڵ نییە و بە قایمقامی خۆمانی نازانین”.

هەروەها جەختیکردە و گوتی “تا ئەوکاتەی کەسێکی کورد هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەو پۆستە، ئێمە شەلال عەبدول بە قایمقامی خۆمان دەزانین، بۆیە لەم کاتەدا هەر کەسێکی تر دابنرێت لەو پۆستە، جگەلە کورد ئێمە بەپاکتاوکردن و جینۆسایدی دەزانین”.   

کاوە مەلا پەرێز بە پێویستی دەزانێت، کە سەرکردایەتی سیاسی عەرەبی شیعە، حکومەتی عێراق و هەموو تاکێکی عێراق بەخۆیاندا بچنەوە. دەشڵێت “بەبێ کورد ناتوانن سیاسەت و ئیدارەی شارەکە بکەن، بەڵکو دەبێت هەموومان بەیەکەوەبین . خزمەت بکەین و ئاسایش بگێڕینەوە بۆ ناوچەکە، هەموومان پێکەوە رێکبکەین و جارێکیتر پێداچوونەوەیەکی قەومی و سیاسی بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێ لەو قەزایە ژیان ئاسایی بکرێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com