نوچەنێت
شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە 15-1-2018 کۆبوونەوەیەکی دیکەی دووقۆڵی لە هەولێر ئەنجامدەدەن و لەبارەی فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان و چەند پرسێکی دیکە رێکدەکەون.
رۆژی شەممە 13-1-2018، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ گەیشتە بەغدا و لەبارەی کێشەی فڕۆکەخانەکان، دەروازە سنوورییەکان، بەنداوەکان، رەگەزنامە، پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی و فەرمانگەکانی دیکە لەگەڵ تیمێکی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە. دواتر شاندەکە گەڕایەوە هەولێر و راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکان بڵاوکردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زيرى ناوخۆى عێراق سڵاوى سه‌رۆكايه‌تی ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى به شاندى هه‌رێمی کوردستان راگه‌ياندووە، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ى گرنگی ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوانە و تاوتوێكردنى ئه‌و كێشانەی له بوارى ده‌روازه سنوورييه‌كان، گومرگ، فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا لەنێوان هەردوولا هەن؛ هەروەها ئاماژەکردن بە پێداگرتنى حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكوەزایرانی عێراق له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆسيە و کێشانە له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و ياسا فيدراڵييه‌كان و گێڕانه‌وه‌ى چالاكييه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه.
لەبەرامبەردا كه‌ريم شنگالی سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ری حەیدەر عەبادی کردووە، سه‌باره‌ت به چارسه‌ره‌كردنى دۆسيه هه‌ڵپه‌سێردراوەکان به‌و شێوەیەی، كه خزمه‌تى ته‌واوى عێراق بكات، لەگەڵ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و كێشانەی له هه‌رێمى كوردستان سەریانهەڵداوە.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژی پێدراوە، نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى، ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی به‌نداوه‌كان و ده‌زگاى هه‌واڵگرى ته‌واوى تێبينيیه سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به رێكخستنى په‌يوه‌ندیى نێوان حكومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستانيان خستووەتە‌ڕوو، پاشان گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و راشكاوانەیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان کردووە، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى باڵاى چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان خستوونیانەتەڕوو.
له کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا رێككه‌وتوون ئەم دووشەممەیە کۆبوونەوەیەکی دیکە لە هەولێر بکەن و لەسەر پرسەکان رێکبکەون. لا راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵى له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى رێككه‌وتن له كۆبوونه‌وه‌ى ئاماژه بۆكراودا له رۆژى دووشه‌ممه 15/01/2018 له هه‌ولێر، تا پێكه‌وه كۆنووسێكى گشتگير ئاماده‌بكرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ى رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، لەگەڵ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى پێويستیان به بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى حكومه‌تى فيدراڵ هه‌يه و پێويستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چالاكیيانه‌ى له ده‌روازه سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێن”.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە مەولوود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەوەکالەت، تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر و کۆمەڵێک بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆ ئەندام بوون. دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر ئەمە یەکەمین شاندی فەرمی هەرێمی کوردستانە لەسەر ئاستی وەزیر سەردانی بەغدا بکات.
دەقی راگەیێندراوەکە:
به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ژماره(137) ساڵى 2017 كه به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران دكتۆر حه‌يده‌ر عه‌بادى لێژنه‌يه‌كى باڵاى به‌و فه‌رمانه دروستكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هونه‌رييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تايبه‌ت به ده‌روازه سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ر له‌به‌يانى رۆژى شه‌ممه رێككه‌وتى 13/01/2018، وه‌فدێك له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكايه‌تى به‌ڕێز كه‌ريم سنجارى (وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێم) سه‌ردانى به‌غداى كرد.
به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆى عێراق قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى له‌كه‌شێكى دۆستانه‌دا سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگى كرد له‌نێوان شاندى هه‌رێم و لیژنه‌ى باڵا به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ميندارى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زيرى ناوخۆ ته‌ئكيدى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى به‌ستنى ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه و وه به‌خێرهاتنى شاندى هه‌رێمى كوردستانى كرد وه سڵاوى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى به‌شاندى هه‌رێم راگه‌ياند، له‌گه‌ڵ دووباره‌كردنه‌وه‌ى گرنگى تاوتوێكردنى ئه‌و كێشانه كه له‌بوارى ده‌روازه سنوورييه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان، وه به‌ڕێوه‌بردنى به‌نداوه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و ياسا فيدڕالييه‌كان.
هه‌روه‌ها پێداگرتنى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆسيانه و گێڕانه‌وه‌ى چالاكييه‌كان بۆ ئه‌و داموده‌زگا و دامه‌زراوانه.
له‌لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كه‌ريم سنجارى سوپاس و پێزانينى خۆى پێڕاگه‌ياندن بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ريه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران سه‌باره‌ت به چارسه‌ره‌كردنى ئه‌و دۆسيه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌و به‌و شێوه‌ى كه خزمه‌تى ته‌واوى عێراق بكات وه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه بكات كه روويداوه له هه‌رێمى كوردستان.
له‌ميانه‌ى گفتوگۆكاندا نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى، ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى به‌نداوه‌كان، ده‌زگاى هه‌واڵگرى، ته‌واوى تێبينيه سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به رێكخستنى په‌يوه‌ندى نێوان حكومه‌تى فيدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستانيان خسته‌ڕوو وه گفتوگۆيه‌كى تێروته‌سه‌ل و راشكاوانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى باڵاى خستيانه‌ڕوو.
له‌كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌سه‌رى رێككه‌وتن له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاماژه بۆكراودا له رۆژى دووشه‌ممه 15/01/2018 له هه‌ولێر، تا پێكه‌وه كۆنووسێكى گشتگير ئاماده‌بكرێت به‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر ده‌كرێت، وه به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه پێويستى به بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى حكومه‌تى فيدڕاڵى هه‌يه و پێويستن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چالاكيانه‌ى كه له ده‌روازه سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نداوه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت.