یوسف محەمەد پۆستێکی نوێی وەرگرت

0

نوچەنێت

گوتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رایدەگەیەنێت، یوسف محەمەد، كراوە بە سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی نیشتمانی لەناوچە كێشە لەسەرەكان.

هێشتا دەستلەکارکێشانەوەی یوسف محەممەد، لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەسند نەکراوە، بەڵام سێ پارتەکەی بەشدار لە هاوپەیمانی نیشتمان کردیان بە سەرۆکی لیستەکەیان.

گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری،‌ بە یەک لیست بەشداریی‌ هەڵبژاردنەکانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەن. لیستەکەیان ناوی لیستی (نیشتمان) ە.

د. رێبوار كەریم، گوتەبێژی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری، راگەیاند”دکتۆر یوسف محەمەد، كراوەبە سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی نیشتمانی لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com