ئەمین بەکر: دژی هەر کارێکین کە کەرکوك لەشوێنەکانی تر جیا بکاتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، پرۆژە یاسای کەمکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەنگدانی کۆتایی ماوە، ھەر ئەنجومەنێکی پارێزگا لە ١٠ ئەندام کەمترنابێت.

پرۆژە یاسای کەمکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەپەرلەمانی عێراق، تەنها دەنگدانی کۆتایی ماوە و مادەی ٣٧ پەیوەندی بە کەرکوکەوە ھەیە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر ئەو مادەیە، چەندجارێک دواخراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەمین بەکر ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق، لەبارەی پرۆژە یاسای کەمکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان رایگەیاند”پڕۆژە یاساکە بە تەواوی دەنگی لەسەر نەدراوە و دەنگدانی کۆتایی ماوە، لەوانەیە هەندێك مادەی تری دەستکاری بکرێت، بۆیە ئەگەر بێت و دەنگدانی کۆتایی لەسەرکرا و تەواو بوو، وەکەرکوك لەناو یاساکەدابوو، ئەوکاتە بەسەر پارێزگای کەرکوکیشدا جێبەجێ دەکرێت، بەپێی پڕۆژە یاساکە ژمارەی ئەندامەکانی کەرکوك دەچێتە ١٤ تا ١٥ ئەندام”.

هەروەها ئەمین بەکر گوتی”پڕژە یاسایەکە لە چوارچێوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە و بەپێی پڕۆژە یاساکە، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی هەر پارێزگایەك دیاریکراوە، بەجۆرێک کە لە ١٠ئەندام  کەمترنەبێت، بۆ هەر کورسییەکیش ریژەیەک دیاریکراوە، کە موعەرەزە بە دەستکاریکردن”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوەدەکات، کە لە ئێستادا تورکمانەکان پڕۆژەیەکیان هێناوە و تیایدا دوادەکەن کەرکوك بەیاسایەکی تایبەتی رێکبخرێت، کە ئەمەیان نادەستورییە و دەڵێت”ئەگەر دوای تورکمانەکان سەرکەوتووبێت، ئەوکات کاریگەری لەسەر پارێزگای کەکوك دەبێت، لەونەیە قسەلەسەر ژمارەیەکی دیکەبکرێت بۆ کەرکوك”.

ناوبراو راشیگەیاند”ئێمە وەکو فراکسیۆنی گۆڕان لەگەڵ ئەوەدانین، هیچ ئیستسنایەك بۆ کەرکوك بکرێت و دژی هەر ئیستسنایەکین کە کەرکوك لەشوێنەکانی تر جیابکاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com