نوچەنێت: تایبەت
به‌ڕێوەبه‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كردنه‌وه‌ی بەڕێوەبه‌رایه‌تی پیكه‌وه ژیانی ئاینه‌كان گرنگی زۆری هه‌یه ، گه‌ر قه‌یرانی دارایی نه‌بوایه فراوانترمان ده‌كردو دەبوو بە-بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
له چه‌ند مانگی رابردودا، هۆبه‌ی پیكه‌ژیانی ئاینه‌كان له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی پێكهوە ژیانی ئاینه‌كان جیاكرایه‌وه و كرایه بەڕێوەبەرایەتییەکی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوێكی گرنگ زانرا بۆ هه‌ریمی كوردستان، داوای فراوانترکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوەبه‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به گرنگی فراوانكردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پێكه‌وه ژیانی ئاینه‌كان بۆ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی رایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پیكه‌وه‌ژیانی ئاینه‌كان له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان، به پیشنیاری به‌نده جیاكراوه‌ته‌وه چونكه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه گرنگی به بابه‌تی پیكه‌ژیانی ئاینه‌كان بدات. بۆیه پیشنیاره‌كه‌م قبوڵكرا. ئێستا به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی پیكه‌وه‌ژیانی ئاینه‌كان، بەڕێوەبەرایەتییەکی سه‌ربه‌خۆیه.
سه‌باره‌ت به گرنگی فرانتركردنی ئه‌م بەڕیوەبەرایەتییە، بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی رایگه‌یاند ، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت گرنگییه‌كی زۆرتری ده‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و هه‌نگاوه به دوور ده‌زانم چونكه قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
مه‌ریوان نه‌قشه‌ندی ئاماژه به‌وه ده‌كات، کە فراوانكردنی بەڕێوەبەرایەتی پێكه‌وه ژیانی ئاینه‌كان بودجه‌یه‌كی زۆری ده‌وێ ، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت له‌م كاته‌دا ئه‌م هه‌نگاوه بنێت، به‌ڵام هه‌ركات قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ربوو، ئه‌وكاته ده‌كرێ و گونجاوتره كار بۆ فراواكردنی ئه‌م بەڕێوەبەرایەتییە بكه‌ین.