ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا خۆی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یی به‌شێوه‌یه‌ی كارا له هه‌ولێر بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به نوچه‌نێتـی راگه‌یاند، بڕیاره رۆژی (29/3/2011) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بگاته شاری هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و سه‌رچاویه وتیشی “ئه‌م سه‌ردانه له چوارچێوه‌ی قوڵتر كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو لادایه”، ئه‌و سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر باس له دۆسییه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان بكرێت “ئه‌وا هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونه، كه پێمانوایه ه‌بێت له رێگه‌ی دایه‌لۆگه‌وه ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئێمه له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا نین”.
سەرچاوەکەی نوچەنێت ئه‌وه‌شی وت “بڕیاره ئه‌ردۆگان خۆی دووباره كونسوڵخانه‌ی گشتی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خیتی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، كه ئه‌م كردنه‌وه‌یه‌ش كارایی به ئیشوكاره‌كانییان ده‌به‌خشێت”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، له ئێستاوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رقڵی ئاماده‌كارییه بۆ چۆنێتی پێشوازی كردن له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا.