هێزێکی سەر بە بەرپەرچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆی عێراق، گەیشتە خورماتوو

0

نوچەنێت: رووداو

هێزێکی سەر بە بەرپەرچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە تانک و چەکی قورسەوە دەچنە نێو شاری خورماتوو ، لەگەڵ هێزێکی عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی، شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستدەبێت.

قەزای خورماتوو سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە، نزیكەی ١٠٠ كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگاكەوە دوورە، پێش هاتنی داعش و هێرشی حەشدی شەعبی لە ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ رێژەی دانیشتووانی بە شارۆچكە ‌و گوندەكانییەوە نزیكەی ٢٢٠ هەزار كەس بوو، كورد ٪٥٥، عەرەب ٪١٥و توركمان ٪١٣ی سانیشتوانی  شارۆچكەكە پێكدەهێنن. بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، زۆرترین زیانی بەرکەوت. هەزاران خێزانی کورد لەو شارۆچکەیە ئاوارەبوون.

کاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو بە رووداوی راگەیاند، ئەو هێزەی بەرپەرچدانەوەی خێرا چوونەتە گەڕەکە کوردنشینەکان و ماڵەکان تاڵاندەکەن و کورد دەستگیردەکەن ، هەروەها عەرەب و تورکمانەکانیش چەکدەکەن.

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو باسی دەستگیرکردنی بەرپرسی عەسائیب کردووە لە خورماتوو لەلایەن ‌هێزەکەوە و گوتی “هێزەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەنێو خورماتوو لەگەڵ هێزێکی عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی، کێشە کەوتووەتە نێوانیان و تەقەیان لە یەکدی کردووە ، لە ئەنجامیشدا هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەرپرسی عەسائیبی ئەهلی حەقی لە خورماتوو دەستگیرکردووە کە ناوی حەسەن کەریمە”.

هاوکات گوتەبێژی فرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا رایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هێزەكانی فرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە قەزای خورماتوو بڵاوبوونەتەوە.

موقەدەم عەبدولئەمیر محەممەداوی، گوتەبێژی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەپاندنی یاسا بە فەرمانی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ شەمە 13-1-2018هێزەكانی فرقەیبەرپەرچدانەوەی خێرالە نێو قەزای خورماتوو بڵاوبوونەوە، هەروەها هەماهەنگیشمان لەگەڵ ئەو هێزە كوردیانە هەیە كە پارێزگاری لە ئاسایشی شاری كەركووك و دیالە و سەڵاحەدین دەكەن بۆ سەپاندنی یاسا لەو ناوچانە”.

محەممەداوی داوای گەڕانەوەی ئاوارەکانی کرد و گوتی “هەر ئاوارەیەك دەیەوێ‌ بگەڕێتەوە سەر جێ و رێی خۆی سەربە هەر تائیفە و نەتەوەیەك بێت، دەتوانێ‌ بگەڕێتەوە و لەلایەن هێزەكانی فرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا گیان و سەر و ماڵیان پارێزراو دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com