نوچەنێت
بەرپرسێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئه‌م مانگه موچه‌ی مانگی ١٠ی ساڵی رابردو دابه‌شده‌كرێت و موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ٢٠١٧ پاشه‌كه‌وت ناكرێت.
د. نوری عوسمان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، به‌میدیایەکی نزیک لە یه‌كێتی راگه‌یاندووه”دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌ت ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌رده‌وام ده‌بێت”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، كه له‌م مانگه‌دا موچه‌ی مانگی ١٠ی ساڵی رابردو دابه‌شده‌كرێت. موچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ٢٠١٧ ناكرێته پاشه‌كه‌وت