یه‌كگرتوو: بژارده‌ی دیكه‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه

0

نوچەنێت‌

سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایگه‌یاند، “یەكگرتوو بژاردەی تری لەبەردەست دایە، بۆ ئه‌وه‌ی بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بكات”.
ڕۆژی پینج شه‌مه‌ ١١-١-٢٠١٨، هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كگرتوو، له‌باره‌ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتی نێوان حزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌ میدیای فه‌رمی یه‌كگرتووی  رایگه‌یاند “یەكگرتووی ئیسلامی پێی باشبوو، كە حزبه‌ كوردییەكان بۆ ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بە یەك لیستی هاوبەش بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بكەن، بەڵام ئێستا كە ئەو دابەشبوونە روویداوە، ئەوا یەكگرتوو بژاردەی دیكەی دەبێت.‌

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەو حزبە، رۆژی شەممە هادی عەلی،  لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو دوا هەڵوێستی خۆیان لەو بارەیەوە ئاشكرا دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com