بڕیارە رۆژی شەممە ١٣-١-٢٠١٨، شاندێكی باڵاى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى كه‌ريم شنگالى وەزیری ناوخۆ، سه‌ردانى به‌غدا بكات، بەمەبەستی دانوستان لەبارەی فڕۆكه‌خانه نێودەوڵەتییەكان و ده‌روازه سنوورييهكانی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەكە تەنها پرسی دەروازە وشكانی و ئاسمانییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری بەغدا تاوتوێ دەكات، پێشتر بۆ هەمان مەبەست بەغدا لیژنەیەکی باڵای بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن رەوانەی هەرێمی كوردستان كردبوو.
شاندەكەی سبەی دەبێتە یەكەم شاندی فەرمی هەرێمی كوردستان لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆی لە مانگی ئەیلوولی رابردوو.