نوچەنێت-رووداو
شاندێک بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کودستان لە ڤاتیکانە بەمەبەستی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤاتیکانیش کۆببێتەوە.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان، لە ڤاتیکان پێکهاتوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و رێزان قادر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا.
کۆبوونەوەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و پاپای ڤاتیکان رۆژی هەینی 12-1-2017 لە کاژێر 9:00 بەکاتی ڤاتیکان و کاژێر 11:00 بەکاتی هەولێر دەبێت.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ڤاتیکان پەیوەندی نوێ نییە، لە ساڵی 2014دا مەسعود بارزانی ، سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی ڤاتیکانی کرد و چاوی بە پاپا کەوت.

هەروەها ساڵێک دواتر و لە رۆژی دووشهممه 2-3-2015 له ڤاتیكان، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی حکومەتی ههرێمی كوردستان و شاندی یاوهری لهلایهن پاپا فرانچیس پاپای ڤاتیکانەوە پێشوازییان لێكرا.

رۆڵی ڤاتیکان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا:
-پاپای ڤاتیکان گەورەی کاسۆلیکەکانی جیهانە
-لای پرۆتستانت و ئۆرسۆدۆکسەکانیش جێگای رێزە
-لەگەڵ موسوڵمانان و ئایینەکانی دیکەش لە پەیوەندیدایە
-پاپا لە لووتکەی هەڕەمی دەسەڵاتە ئایینییەکەی ڤاتیکانە
-ڤاتیکان شارێکە لە چوارچێوەی سنووری ئیتالیا
-دەوڵەتە شارێکی ئایینییە و بچووکترین دەوڵەتی جیهانە
-رۆڵی سەرەکیی پاپا و ڤاتیکان رۆحیی و ئایینییە
-رێبەرایەتیی کاسۆلیکەکانی جیهان دەکات و رێنوێنییان دەکات
-جگە لە رۆڵی ئایینی و سیاسی، ڤاتیکان و پاپا لە بۆنە مرۆییەکانی دیکەشدا پەیام و ئامۆژگاریی خۆیان پێشکەشدەکەن و رای خۆیان دەردربڕن.