نوچەنێت
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ده‌نگۆی بوونی ٣٢هه‌زار كارمه‌ندی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه.
ئه‌مڕۆ پینج شه‌مه ١١-١-٢٠١٨، ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لهروونكردنهوهیهكدا دەڵێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆ و هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو له‌باره‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی گوایه (هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر) له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆ خستنه‌ڕووی زانیاری دروست و ورد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك لایان روون بێت چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
هەروەها دەڵێت، له هه‌رێمی كوردستان و له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك و به‌شێك نیه به‌ناوی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ئاسنی و ترامواییهو كۆی میلاكاتییان به هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ٧٤٨كارمهنده.
بەپێی روونکردنەوەکە، خستنه‌رووی ئه‌و ژماره زۆره‌ی فه‌رمانبه‌ران دووره له راستی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، رێژه‌ی میلاكاتی به دیوانی وه‌زاره‌ت و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی به هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانیشه‌وه ته‌نها پێنج هه‌زار و ٤٨١ فه‌رمانبه‌ره به هه‌میشه‌یی و گرێبهستهكانهوه. له داتاكانیشد ئه‌و رێژه‌یه تۆماركراوه.
رونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی كوردستان، له‌سه‌ر بوونی ٣٢ههزاركارمهندی شه‌مه‌نده‌فه‌ر
0
Share.