نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عێراق وای لێ هاتوه دانیش نانێت به به قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا ، بۆیه مامه‌ڵه‌ی قه‌زاش له‌گه‌ڵ هه‌له‌بجه ده‌كات نه‌ك پارێزگا.
له پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی عێراق، حكومه‌ت دانی به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌ناوه وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، هیچ بودجه‌یه‌كی له بوجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی عێراق بۆ هه‌ڵه‌بجه دیاری نه‌كردوه. بەڵکو-وه‌ك قه‌زایه‌كی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی په‌رمانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی، سه‌باره‌ت به گوشاره‌كانی نوینه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ مولزه‌م كردنی حكومه‌تی عێراق بۆ داننان به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و دیاریكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ پارێزگاكه رایگه‌یاند، هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌كی یاساییه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه دانی پێدا نراوه بۆیه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقیدا نی یه کە دانی پێدانەنێ. دان نه‌نانی حكومه‌تی عێراق به هه‌ڵه‌بجه و دابین نه‌كردنی بڕه بودجه بۆ پاریزگاكه كارێكی نایاساییه، وه‌ك نوێنه‌رانی كورد هه‌وڵی دابینكردنی شایسته داراییه‌كان بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌ده‌ین.
نه‌جیبه نه‌جیب ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌داخه‌وه حكومه‌تی عێراقی وای لێهاتووه، دان به قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا نانێت و له پڕۆژه بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ناوی هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتوه. بۆیه له حكومه‌تی عێراقی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، دان به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شدا نه‌نێت.
نه‌جیبه نه‌جیب، دڵنیایی ده‌داته هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ داننان به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و دابینكردنی بڕه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت به پاریزگاكه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چیمان له ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین.