نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتاریكی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نیت، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌لبژاردنه‌كانین، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ڵبژاردنێك بێت ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ بكریت و دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه باڵاده‌سته‌كان.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌یه‌كی فه‌رمی دا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی هه‌رێم داوای كردووه، به هه‌ماهه‌نگی رۆژێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری بكرێت، به مه‌رجێك له ماوه‌ی سێ مانگ تێپه‌ڕنه‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئایدن مه‌عروف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حیزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه، چونكه رێگه‌یه‌كی دیموكراسی یه به‌ڵام پێویسته هه‌ڵبژاردنیك بێت ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ بكریت و به ته‌وافقی هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبدرێت و لیستی ده‌نگده‌ران پاكبكریته‌وه.
به‌بڕوای ئایدن مه‌عروف، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی بێ ئاماده‌كاری ئه‌نجامبدریت ئه‌نجامنه‌دانی باشتره. بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگەردین كه دووربیت له ساخته‌كاری.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگانه‌ی كه داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی پیكهاته‌كان ده‌كه‌ن ئایدن مه‌عروف گوتی ، ئیمه له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی پیكهاته‌كان نین، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ زیادكردنیانین، چونكه ئه‌م مافی پێكهاته‌كان سیمای هه‌ریمی كوردستان جوانتر ده‌كات و له جیهانی ده‌ره‌وه روی دیموكراسی هه‌رێم به‌هێز ده‌كات. بۆیه دەڵێین، پیویسته كورسی پێكهاته‌كان زیادبكرێت به‌ڵام دووربێت له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.