نوچەنێت
قائیمقامییه‌تی قه‌زای هه‌ولێر رایگەیانده، له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨، توانراوه ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی ٢٥ته‌ن جگه‌ری مریشكی قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانی‌دا بگیرێت و له‌ناوببرێت.
ئه‌مڕۆ پینج شه‌مه‌١-١١-٢٠١٨، قائیمقامییه‌تی قه‌زای هه‌ولێر، راگەێندراوێکی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووه، لە ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ٢٥ ته‌ن جگه‌ری مریشکی ئێرانی قەدەغەکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرـ هۆبەی ئابوری، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خاوەنەکەی بەنیازبووە بیهێنێتە شاری هەولێر، بە جۆرێک لەگەڵ کاڵاوشتومەکی تر ساغی بكاته‌وه.
بەپێی راگەێندراوەکە، ئەوجۆرە جگەره بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری هاوردە کردنی قەدەغەکراوە، بۆیه خاوەنەکەی دەستگیرکراوەو کاردانەوەی توندی یاسایی بەرامبەردەکرێت. سەرجەم جگەره‌كه‌ش له‌ناو برا.