پەرلەمانتارێک: دەمانەوێت سیستەمی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان هاوتای وڵاتانی پێشکەوتوو بێت

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هەمواری یاسای هاتووچۆی ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠٠٤ وادەکات شۆفێرەکان زیاتر پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن. دەشڵێت “پەرلەمانتارێک: دەمانەوێت سیستەمی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان هاوتای وڵاتانی پێشکەوتوو بکەین”.

بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە١٠-١-٢٠١٧، پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووم بۆ هەمواری یاسای هاتووچۆی ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠٠٤ بکات، بەڵام خوێندنەوەکە دواخرا بۆ دانیشتنێکی دیکە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نازم هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایشی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند “بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە خوێندنەوەی دووە بۆ هەمواری یاسای ژمارە ٨٦ ی هاتووچۆیی ساڵی ٢٠٠٤بکرێت لە پەرلەمان، بەڵام بەهۆی ئەوەی، کە وەزیری ناوخۆی کاری هەبوو دواخرا، چونکە بەپێویستمان زانی لەکاتی خوێندنەوەی دووەم، وەزیری ناوخۆی هەرێم ئامادەبێت”.

لەبارەی گرنگی هەمواری یاساکەوە هەرکی دەڵێت “فشاری زیاتر دەخاتە سەر شۆفێرەکان بۆ ئەوەی زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن، بۆئەوەی ئەو شۆفێرانەی بێ مۆڵەت ئۆتۆمبێل لێدەخوڕن لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ بکرێت، هەروەها لەپێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی زیاتری گێانی هاوڵاتیان بەڕووداوەکانی هاتووچۆ لەهەرێمی کوردستان”.

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها گوتی “وەکو لیژنەی ناوخۆ و ئاسایشی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام لەهەوڵداین رەوشی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان باشتر بکەین، چەندین پڕۆژەمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی، کە زیاتر گرنگی بەڕەوشی هاتووچۆ بدەین لەهەرێم”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە لیژنەکەیان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی چەندین وڵاتی کردووە و لەوانە وڵاتی سوێد، کە یەکێکە لەوڵاتە پێشکەوتووەکان لەبواری هاتووچۆ. دەشڵێت “دەمانەوێت سیستەمی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان هاوتای وڵاتانی پێشکەوتوو بکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com