نوچەنێت: تایبەت
سەرۆکی فراکسیۆنی نەتەوەیی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەندێك تێبینی بەسیتمان لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەدڵمانە و لە سەدا سەد پشتیوانی لێدەکەین.
رۆژی شه‌ممه ٣٠-١٢-٢٠١٨، پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكرا و نێچیرڤان بارزانی، واژوی لە سەر كردوه، دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا‌و ئه‌مڕۆ ش خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری هەرسین، سەرۆکی فراکسیۆنی نەتەوەیی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارە ی یڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه رایگەیاند “ئێمە وەکو فراکسیۆنی نەتەوەیی، هەندێك تێبینی بەسیتمان لەسەری هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی پڕۆژە یاساکەمان بەدڵمانە و لەسەدا سەد پشتیوانی لێدەکەین”.
سەرۆکی فراکسیۆنی داوادەکات، بەزوترین کات بخرێتەوە بەرنامەی کاری پەرلەمان و دەڵێت “ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی پەرلامان داوامکرد، کە سیفەتی (ئیستعجاز) بدرێت بە پڕۆژە یاساکە، بۆ ئەوەی لەماوەی سێ چوار رۆژدا بخرێتەوە بەرنامەی کار و گفتوگۆی لەسەربکرێت و جێبەجێبکرێت”.
ئاری هەرسین ئاماژە بەوە دەکات، کە پڕۆژە یاساکە ئەمڕۆ تەنها بەڕۆتینێکی ئیداری پەرلەمانا تێپەڕویوە و هەڵگیراوە بۆ خوێندنەوەی دووەم، لەخوێندنەوەی دووەمدا فراکسیۆنەکان گفتوگۆی لەسەردەکەن و بۆچوونی خۆیان دەڵێن.