نوچەنێت
گوتەبێژی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایدەگەیەنێت، قسەکانی عەبادی نامانگەیێنێتە هیچ ئەنجامێک و ئەگەر حكومه‌تى عێراق به‌ڕاستى نیازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌یه، با بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیه‌كى جددى بكات.
رۆژی چوارشەممە 10-1-2018، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وەڵامی لێدوانەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی دایەوە. کە لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی رۆژی سێشەممە (9-1-2018) لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا ئاماژەی بەوەدا، کە “بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە لیستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن و موچەیان بۆ خەرج دەکەن، بەڵام “بە رێگەی خۆمان نەک بە رێگەی ئەوان”.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە وەڵامی قسەکانی عەبادی رایگەیاند “لێدوانه‌كانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، كه ئیدی بوونه‌ته مۆده‌یه‌كى هه‌فتانه و به‌رده‌وام هه‌مان شت دووباره ده‌كاته‌وه، نامانگه‌یه‌نێته هیچ ئه‌نجامێك!. ته‌نیا به قسه و لێدوانى رۆژنامه‌وانى و به‌ڵێنى جێبه‌جێنه‌كراو، هیچ شتێك چاره‌سه‌ر نابێت!. ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق به‌ڕاستى نیازى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌یه، فه‌رموو با بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆیه‌كى جددى بكات و به‌پێى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بگه‌ینه ئه‌نجامێك له بهرژەوهندى هه‌موو عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا بێت. هیوادارین ئیدی له قۆناغى لێدوانى رۆژنامه‌وانى و قسه‌ى دووباره ده‌ربازببین و هه‌نگاوى كرده‌یى بنرێن!”.
گوتەبێژی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەڵێت “له‌وەتەی عه‌بادى له‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه قسه ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كى كرده‌یى تا ئێستا له قسه زیاتر نه‌بووه و وێڕاى ئه‌وه‌ى كه لیسته‌كانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌شمان ناردووه، كه‌چى هێشتا هیچى كرده‌یى لێ نەکەوتووەتەوە!”.
بەگوتەی دزەیی، ئه‌وه‌ى ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه به‌رامبه‌ر به هاونیشتمانیانی هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، له سزادانى به‌كۆمه‌ڵى گه‌لى كوردستان بترازێت، هیچ ناو و پێناسه‌یه‌كى دیكه هه‌ڵناگرێت. دەشڵێت “هاووڵاتیانى كوردستان باش له‌م راستییه تێگه‌یشتوون و وایان لێهاتووه به‌رله‌وه‌ى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كاندا قسه بكرێت، ده‌زانن چى ده‌گوترێت، چونكه هه‌مان وشه و هه‌مان رسته‌ى دووباره‌ن و هیچى دیکە”.
سەبارەت بەو ژمارانه‌ى عەبادی لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و داهاتەکانییەوە دەیڵێت، بەگوتەی سەفین دزەیی ئەو ژمارانە بەتەواوی هەڵەن و ئاماژە بەوەش دەکات “ئه‌و ژمارانه‌ى عه‌بادى به‌ته‌واوى زانیارى هه‌ڵه‌ن و له چه‌ند رۆژى داهاتووشدا كاتێك كۆمپانیاى جیهانیى دیلۆیت بۆ وردبینى، ژماره راسته‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌و راستییه روونده‌بێته‌وه كه عه‌بادى له‌و لێدوانانه‌دا پشتى به زانیاریى راست نه‌به‌ستووه!. جگه له‌وه‌ى پێشتر به ژماره وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌مان داوه‌ته‌وه و پێویست ناكات چیدی له‌سه‌ر بڵێین!”.
رۆژی سێشممە 9-1-2018، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا لە بەغدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق جارێکی دیکە رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرن. ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی مووچەخۆرانەوە بەدەستنەگەیشتووە. گوتیشی “ئەوان دەڵێن ناردوومانە، بەڵام ئێمە زانیاریمان نییە”.