نوچەنێت: تایبەت
جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی وردبینیكردنی لیستی موچەی مامۆستانی وەزارەتی پەروەدە، بەشێوەیەکی ئاسایی و رێک و پێک دەڕوات.
هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی رەوانەی بەغدا كرد بەمەبەستی ورد بینیکردنی لەلایەن حکومەتی عێراق.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە بارەی پڕۆسەی وردبینیكردنی لیستی موچەی مامۆستان وەزارەتی پەروەدەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەو بابەتە زیاتر پەیوەندی بە حکومەتی هەێمی کوردستانەوە هەیە، بەڵام ئەوەندەی، کە ئێمە ئاگادار بین پڕۆسەکە بەشێوەیەکی ئاسایی و رێک و پێک دەڕوات، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم هاو کاری حکومەتی عێراقە لەو بابەتە و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ کردوون”.
جێگری سەرکۆی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، کە وەکو یەکێتی مامۆستایان هەرکاتێك پەیوەندیمان بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمەوە کردبێت، هیچ زانیاریەکیان لە ئێمە نەشاردووەتەوە و هاوکارێکی باشبوون.
ئەحمەد گەرمیانی لەبارەی ناردنی موچە لەلایەن بەغداوە دەڵێت “ئەگەر بڕیارێکی سیاسی نەدرێت، حکومەتی عێراق لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە ناچارکراوە، بەوەی قەرز وەربگرێت بەو مەرجەی، کە بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بۆیە ئەگەر ئەو فشارە نەبێت لەو ىڕوایەدا نیم عەبادی موچە بنێرێت”.