نوچەنێت: تایبەت
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان پیشبخرێت، ره‌نگه نه‌توانین كۆنگره ببه‌ستین بۆیه پیشنیاركراوه له‌جیاتی كۆنگره پلنیۆم سازبكرێت.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، بڕیاری داوه هه‌تا مانگی سێی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی ببەستێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی ئه‌و حیزبه نه‌تواندراوه كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سازبدریت و ڕۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دیاری بكریت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌ی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به دواین هه‌وڵه‌كان بۆ دیاریكردنی ڕۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند، بڕیاربوو له كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی دا، ڕۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دیاری بكرێت و ده‌ست به ئاماده‌كاریه‌كان بكرێت، به‌ڵام نه‌خۆشكه‌وتنی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ی دواخست. ئێستا سوپاس بۆ خوا كاك كۆسره‌ت ته‌ندروستی باشه و ئومێد ده‌كه‌ین، رۆژێك بۆ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیاری بكریت و له‌ویوه ڕۆژی كۆنگره دیاری بكرێت.
سه‌باره‌ت به پیشنیاری به‌ستنی پلنیۆمی یه‌كێتی، له پێش كۆنگره له‌تیف نێروه‌ی گوتی، پیشنیاری به‌ستنی پلنیۆم هه‌یه، چونكه له ئه‌گه‌ری پیشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی ناتوانێت به كۆنگره‌وه بچیته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆیه پیشنیاركراوه ئه‌گه‌ر هه‌لبژاردن پیشخرا با لەجیاتی کۆنگرە پلنیۆم ببه‌ستین، به‌ڵام ئه‌مه تا ئیستاهه‌ر پیشنیاره.