نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئیستا هیچ هه‌وڵێكی جددیمان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه گشت یه‌كانی عێراق، نەبینیوە.
بریاره له ڕۆژی ١٢-٥-٢٠١٨،هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه میدیاییه‌كان پیكهاته‌ی سوننه و كورد، له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقن، تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆی دا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆربه‌ختیار شاوێس په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هه‌بونی هه‌وڵی كورد و سوننه بۆ دواخستنی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئیستا هیچ هه‌وڵێكی فه‌رمیمان نه‌بینیوه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، وه‌ك فراكسیۆنه كوردیه‌كانیش تا ئیستا كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی فه‌رمیمان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامنه‌داوه.
به‌ختیار شاوێس دەڵێت، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردییه‌كانی دیكه ئه‌م بابه‌ته‌مان تاوتوێ نه‌كردوه، بۆیه تا ئێستا هه‌ڵوێستكی هاوبه‌شمان نییە.