دەقی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکان

0

نوچەنێت: روداو

دەقی ئەو پڕۆژەیاسایەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاراستەی پەرلەمانی کردووە بۆ چاکسازی لە خانەنشینی، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکان.

پڕۆژەیاساکە لە 20 خاڵ پێکهاتووە، بەپێی ماددەی یەکەم، ئامانجەکەی ئەوەیە “بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەری و شایستەبوون لە خەرجکردنی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان بەرجەستە بکات. هەروەها سوودمەندبوونی ناشایستەیی رابگیرێت”.

ماددەی دوووەمی فەسڵی یەکەمی پڕۆژەیاسای چاکسازییەکە باس لەو کەسانە دەکات، کە یاساکە دەیانگرێتەوە و گۆڕانکاری لە مووچە و خانەنشینیان دەکرێت.

پڕۆژەیاساکە لە هەشت فەسڵ پێکهاتووە؛ کە هەر یەکێکیان چەندین ماددە لەخۆدەگرێت.

فەسڵی یەکەم باس لە ئامانجەکانی یاساکە و چوارچێوەی پیادەکردنی دەکات. فەسڵی دووەم ماددەکانی بواری خانەنشینی لەخۆدەگرێت. فەسڵی سێیەم بریتییە لە رێکخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەکانی میراتگرانی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، زیندانیان و راگیراوانی سیاسی. فەسڵی چوارەم باس لە قەدەخەکردنی زیاتر لە یەکجار سوودمەندبوون لە بودجەی گشتی دەکات. فەسڵی پێنجەم بواری سەربازی و هێزی ئاسایشی ناوخۆیە. فەسڵەکانی شەشەم و حەوتەم دەرماڵەکان و هەژمارکردنی خزمەت لەخۆدەگرن. فەسڵی هەشتەمیش باس لە حوکمەکانی کۆتایی دەکات.

دەقی پڕۆژەیاساکە:

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com